به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌بای سلێمانی نرخی ئەمپێری موه‌لیدە بۆ مانگی ئه‌یلول دیاریكرد
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت نرخی ئەمپێرێ كارەبای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی 9 (ئه‌یلول) له‌نێوان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د بۆ چوار هه‌زار دیناردا دەبێت، هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبا له مانگی 10 (تشرینى یه‌كه‌م) دیاریكراوه.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له كوبوونهوهیهكدا كه له قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (34) سی و چوار دیناره بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (100) بۆ (130) سه‌عات كاریان كردوە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان سێ هه‌زار و (500) دینار بۆ چوار هه‌زار و (500) دیناردا ده‌بێت.
به‌پێی پێدان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییكانه‌وه، نرخی ئەمپێڕێك كاره‌با لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی 10 (تشرینى یه‌كه‌م) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.