Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:18

ڤیدیۆ .. گوێره‌که‌یه‌ک به‌ سێ چاو له‌دایک ده‌بێ و ده‌بێته‌ هێمایه‌کی پیرۆزی هیندۆسه‌کان

کوردستان TV
100%

له‌دایك بوونی گوێره‌كه‌یه‌ك به‌ سێ چاو له‌ گوندێكی هیند ده‌بێته‌ هێمایه‌كی دینی و هیندۆسه‌كانی دراوسێی ئه‌و گونده‌ بۆ هێنانی به‌خت و پیرۆزی، سه‌ردانی ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ ئه‌مه‌ به‌رجه‌سته‌ی خوای شیفا-ی هیندۆسه‌كانه‌.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مێل-ی بریتانی ،خاوه‌نی گوێره‌كه‌كه‌ شانازی به‌و موعجیزه‌یه‌ ده‌كات كه‌ له‌ گونده‌كه‌یان روویداوه‌.

هه‌روه‌ها كاتێك هه‌واڵی له‌دایك بوونی گوێره‌كه‌یه‌ك به‌ سێ چاو بڵاوده‌بێته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری هیندۆسه‌كان سه‌ردانی گوێره‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌ختێكی باش بۆ خۆیان و بۆ زه‌وییه‌كانیان دێنێ.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ گوێره‌كه‌ لای هیندۆسه‌كان هێمای پیرۆزییه‌و ده‌بێ پارێزگاری لێ بكرێت .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

سپۆتنیك

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.