Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:28

کۆرۆنا کاریگەری لەسەر مێرکاتۆش هەبوو

کوردستان TV
100%


مێركاتۆی هاوینە كۆتایی هات و هەروەك پێشبینی دەكرا ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر گواستنەوەی یاریزانان هەبوو ، كۆرۆنا باری دارایی یانەكانی قورس كرد و داهاتی ساڵانەی یانەكان كەمی كرد و نرخی یاریزانان بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی ، كاتێك كۆرۆنا بەرۆكی سێكتەرەكانی ژیانی گرت باس ئەوەمان كرد كەزۆر زەحمەتە جارێكی دیكە یاریزان بە 100 ملیۆن یۆرۆ لەیانەیەك بچێتە یانەیەكی دیكە ، چۆڵی یاریگاكان خەزینەی یانەكانی بەتاڵ كرد ، بۆیە گەورەترین گرێبەست نەگەیشتە 85 ملیۆن یۆرۆ لەو كاتەی زۆربەی گواستنەوەكان یان بەخۆڕایی بوو یان بەخواستن بوو .
هەندێك یانەی گەورە وەك ریال مەدرید و بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان و لیڤەرپول و تۆتنهام و یۆڤانتس و ئینتەر و بایرەن خۆیان لە گرێبەستی گەورە نەدا ، بەڵكو تەنها یانەی چێلسی لە مێركاتۆ چالاك بوو نزیكەی 258 ملیۆن یۆرۆی خەرجكرد و گەورەترین گرێبەستیش بۆ هەمان یانە بوو كە گرێبەستی یاریزان كای هاڤێرتز بوو بە نزیكەی 80 تا 85 ملیۆن یۆرۆ .


یانەیەكی گەورەی وەك ریال مەدرید تەنها دوو یاریزانی هێنایەوە كە لەخواستن بوون ، ماوە 40 ساڵە یەكەمجارە ریال بەدەست بەتاڵی لە مێركاتۆی هاوینە دەربچێت ، بەرشلۆنە تەنها بیری لەوە دەكردەوە چۆن دەستبەرداری چەند یاریزانێكی بێت بۆ ئەوەی تەنها لە پێدانی مووچەكانیان رزگاری بێت .
مێركاتۆیەكی هەژار بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو تێپەڕی ، وابزانم مێركاتۆی زستانەش هەروادەبێت ئەگەر خەراپتر نەبێت بەتایبەتی ئەگەر شەپۆڵێكی دیكەی كۆرۆنا روو لەجیهان بكات و جارێكی دیكە بزاڤی وەرزش پەكبخات .


سالار جەلال

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.