Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:46

ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبرێژکراو له‌ شاری بابی سووریا ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراو له‌ شاری باب له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی سووریا، ده‌یان هاووڵاتی كوژران و برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ چالاكوانان له‌سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كانه‌وه‌ رایاگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌شاری باب-ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و هێزه‌كانی توركیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب روویداوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ رێگای ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبرێژكراو له‌ نزیك مزگه‌وتی عوسمان له‌ ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا بووه‌ و بۆته‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.