Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:16

ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: پاش ئەوەی ھاوڵاتیەک دوێنێ لە پۆستێکی فەیسبوکدا دوور لە ھیچ پێزانین و ڕەچاوکردنی باری گرانی سەر شانی کارمەندان و پزیشکان لە كاتێكدا زۆربەی وەزارەتەكان دەوامیان راگرتوە وە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندرووستی كار دەكەن ، بە پۆستێکی نا بەرپرسارانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ھێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە گوایە ھیچ فەرمانبەرێک و ھیچ دکتۆرێکی تێدا نەبووە .

ڕاشیگه‌یاندووه‌: لە ئێستادا پێتان ڕادەگەیەنین لە بەر نەبوونی مووچە تەنها پزیشکانی نیشتەجێی خولاو مانیان گرتوە بەڵام کارمەندان و پزیشکانی پسپۆڕ وپزیشكانی نیشتەجێی دێرین وپزیشكانی پلەبەند لە کارەکانیان بەردەوامن ، لەو وێنانەی کە لە خوارەوە نیشان دراون ئەو ھاوڵاتیەی کە ئاماژە بەوە دەکات کاتژمێر (١:٣٠) شەو ھیچ کەسێک بوونی نەبووە لە ناو نەخۆشخانەکە بەڵام لە وێنەکاندا دیارن کارمەندی پرسگە و پۆلیسی نەخۆشخانە لەوێن و کارمەندی پزیشكی پێشوازی نەخۆش سەرقاڵی دوورینەوەی دەستی نەخۆشێکە بەڵام لە وێنەكەی هاوڵاتیەكەدا هیچ یەكێك لە كارمەندەبەرێزەكانی تێدا نیە وە ھەروەھا پێان ڕاگەیاندوە ئەو نەخۆشە پشکنینی بۆ بکرێت پاشان پزیشکی پسپۆڕ بانگ بکرێت ، بەڵام بەداخەوە زۆر بە نابەرپرسانە ھەستاوە بە بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانە بۆیە بە پێویستمان زانی بەوێنە ڕاستیەکان بخەینە بەر دیدی ڕای گشتی.

1

.

4

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.