Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:22

ماوه‌ی گەڕانەوەی قه‌رزی کشتوکاڵى درێژکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، ماوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌یان بۆ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

ده‌قی ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌:

دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لە پێشنیارەكە داوامان كردبوو كە بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا.

یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.

دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.

سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.