Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 02:27

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕۆژی مامۆستایانی کوردستاندا په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان له‌ پەیامێكدا وەزارەتی پەروەردە ڕایگه‌یاند: سوپاسی ماندووبوون و ئەو ڕۆڵە مەزنەی مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا دەیگێڕن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

لە ڕۆژی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەین، سوپاسی ماندووبوون و ئەو ڕۆڵە مەزنەی مامۆستایانی کوردستان دەکەین کە لە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا دەیگێڕن، بەھیوای ئەوەی ئەم قۆناغە هەستیارە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێپەڕێت کە لێکەوتەی تەندروستی و ئابووری لەسەر گشت سێکتەرەکانی کۆمەڵگە دروست کردووە و مامۆستایان و پەروەردەکارانی کوردستان سەلامەت و پارێزراوبن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

٦ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.