په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند: به‌رلین چه‌ند بڕیارێكی نوێی بۆ ڕێگری كردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌ركرد.
ئه‌م بڕیارانه‌ش پاش ئه‌وه ده‌ركران كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 301 كه‌س تووشی كۆڕۆنا بوونه‌ته‌وه و بۆ ڕێگری كردنیش له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسهكىه بڕیاردرا به
ڕێستورانت و باڕەکان لە كاتژمێر 11ى شەو بە دواوە تاکو 6 ى بەیانی دابخرێن هه‌روه‌ها لە ژورە داخراوەکاندا نابێت لە 10 کەس زیاتر کۆببنەوە.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه: پیاسەکردن و کۆبوونەوە لە دەرەوە نابێت لە 5 کەس زیاتر پێکەوە بن.
جێی ئاماژه‌یه ئەگەری دووبارە سەپاندنی ڕێکاری توند هەیە لە بەرلین و هەندێک لە هەرێمەکانی ئەڵمانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.