Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:23

به‌ وێنه‌.. له‌ حاجیاوا به‌هۆی ماتۆڕسکیلێکه‌وه‌ که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا و که‌سێکی دیکه‌ش بریندار بوو

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێزواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌ قه‌زای ڕانیه‌، له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێداكێشان ماتۆڕسكیلێك خۆی كێشا به‌ دیوارێكدا و له‌ ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ به‌ناوی (ح،ع،ح) ته‌مه‌ن 23 ساڵان له‌ ڕه‌گه‌زی نێر، دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوا گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی تریش به‌ناوی (ع،م،ع) ته‌مه‌ن 47 ساڵان له‌ ڕه‌گه‌زی مێ دانیشتووی ناحیه‌ی حاجیاوا بریندار بوو.


ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتی ڕانیه‌، چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ئه‌نجامدرا و له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره‌ و ته‌رمی ناوبراویش دوای ئه‌نجامدانی توێكاری له‌ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه‌ ڕاده‌ستی كه‌س و كاری كرایه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌.

8

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.