Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:32

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم: به‌غدا ئەمساڵ لە کۆی 10 مانگ تەنیا دوو جار بەشەخۆراکی دابەش کردووە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت حکوومەتی عێراق ئەمساڵ لە کۆی 10 مانگ تەنیا دوو جار بە تەواوەتی بەشەخۆراکی مانگانەی دابەش کردووە، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی  نرخی ھەندێک کەلوپەلی خۆراک گران بێت، بە تایبەت زەیت.

نەوزاد شێخ کامیل، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند  ھۆکاری گرانبوونی بەشێک لە خۆراکەکان کە مانگانە دابەش دەکران، ئەوەیە کە ماوەی 10 مانگە تەنیا دوو جار بەشەخۆراک بە تەواوی دابەش کراوە و ھەشت مانگ نەدراوە، بۆیە ئەمەش وای کردووە ھەندێک نرخی ئەو ماددە خۆراکیانە گران بێت، بەڵام ئەگەر دابەش بکرێت، نرخەکەی وەکو پێشوو لێ دێتەوە.

شێخ کامل راشیگه‌یاند حکوومەتی عێراق ئەمساڵ بودجەی نەبوو، بۆیە پارەیان بۆ خەرج نەکرا و لە ئێستادا شەکر ھاتووە و بڕیارە بەم زووانە دابەش بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.