سه‌رۆكی ئه‌ركان پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ فرانچێسکۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له دیوانی وه‌زاره‌ت، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان پێشوازی كرد له جەنەڕاڵ فرانچێسکۆ پرەنچیپێ ، فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە کوردستان.
راشیدهگهیهنن كه‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان كرد، هه‌روها جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، به گرنگیه‌وه باسیان له به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به پێشمه‌رگه كرد.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.