به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی جەمایێ ئێزدییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میرى ئێزدییان و ئه‌نجوومه‌نى ڕۆحانیی ئێزدییه‌كان و خوشك و برایانی ئێزدى كرد، كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزیدیی،پیرۆزبایی لەمیری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئاینی ئێزیدی، و سەرجەم خوشك و برایانی ئێزدیی كوردستان، و هەموو جیهان دەكەین. ئێزیدییەکان بەشێکی هەرە کاریگەری کۆمەڵگه‌ی کوردستانن، و پێکەوەژیانی گشت پێکهاتەکان لەكوردستان، نمونەیەکی هەرەگەشاوەی ناوچەکەیە، ئێزدییەکانیش پێکهێنەرێکی هەرە دیاری ئەو پێکەوەژیانەن، و ئەرکمانە بیپارێزین.
جێی داخە، ئێزدییەکان هەمیشە بەدوو هۆکار چەوسێندراونەتەوە، بەهۆی نەتەوەیی و ئایینی، و قوربانی زۆریان بەهۆی ئەو جیاوازییانەوە داوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق هەماهەنگ بن و هەموو هەوڵێک بدەن بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە ماددی و مەعنەوییەکانییان، و گێڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و موڵکیان لە شنگال و دەوروبەریی، لەڕێگەی جێبەجێکردنی دەقەکانی دەستووری عێراق، و دوورخستنەوەی هەر ڕەگەزێکی نائارامیی و ناسەقامگیریی لە زێدی ئێزدییەکان.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان
پەیامی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)ـی ئێزدییەکان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.