سهرۆكوهزیرانی عێراق، مستهفا كازمى رایگەیاند، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کردنە ئامانجی شکۆی دەوڵەت بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران کە هەموو سنوورێکیان بەزاندووە.
مستەفا کازمی سەرۆکایەتی یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کردنە ئامانجی شکۆی دەوڵەتی کرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەکەدا کازمی رایگەیاندووە، ئەو لیژنەیەی کە نوێنەرانی هێزە ئەمنییەکان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەخۆدەگرێت، نوێنەرایەتی بۆچوونی یەکێتی نیشتمانیی دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوانەی عێراقییەکان بەبێ تاوان دەکەنە ئامانج، بەبێ رەچاوکردنی هۆکارەکان زیان بە داهاتووی عێراق و پەیوەندییەکانی دەگەیەنن.
کازمی سەرنجی خستووەتەسەر ئەوەی ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن هەموو سنوورێکیان بەزاندووە لە کاتێکدا کە عێراق بە قەیرانی ئابووری و تەندروستییدا تێپەڕدەبێت و روونیکردووەتەوە کە عێراقی ئەمڕۆ لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژووییدایە و تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەدا تێپەڕدەبێت.
کازمی تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی لیژنەکە دەسەڵاتی تەواوی پێدراوە بۆ دەستخستنی زانیاری لەهەر لایەنێک کە بیەوێت و رایگەیاندووە کە چاوەڕوانی ئەوە لە لیژنەکە دەکات کە لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە کارەکانی تەواو بکات و دەرەنجامی کارەکانی ئەم لیژنەیە یارمەتیدەر دەبێت لە سەپاندنی شکۆی دەوڵەت و پیشیەیی دامەزراوە سەربازییەکانی.
سهرۆكوهزیرانی عێراق، مستهفا كازمى جەختی لەوە کردووەتەوە کە جگە لە دەوڵەت هیچ کەس و لایەنێکی دیکە مافی بڕیاری شەڕ و ئاشتی نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.