لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووە.
رایده‌گه‌یه‌نن كه لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمەڵێک بابەت و پرسی تایبەتمەند بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پڕۆسەی چاکسازی و خۆ ڕێکخستنەوەی هێزه‌كان و یەکە ژمێریارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆسەی چاکسازی له‌وه‌زاره‌ت تاوتوێ‌کران.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه كه له‌کۆبوونەوەکەدا ئه‌ندامانی لیژنەی پێشمەرگە، دەستخۆشی و ستایشی بڕیاری وەزیری پێشمەرگەیان کرد لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پرۆسەی چاکسازی بە تایبەت لە بڕیاری ڕێکخستنەوەو یەکخستنی یەکە ژمێریارییە سەربازیەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بە هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیژیان وەسفیان کرد. هه‌روه‌ك هیوایان خواست پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی بێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەوڵەکانی پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی پێشمەرگەی کرد لە به‌دواداچوون و پێداچوونەوە به‌راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا، وتیشی: پرۆسه‌ی چاكسازی و خۆرێكخستنه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌نجامی باشیشی هه‌بوه، روونیشیكرده‌وه ته‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی پێشمه‌رگه، بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه، خوازیارین كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌بڕیار و مادده‌كانی ناو یاسا کارپێکراوانی تایبه‌ت به وەزارەتی پێشمەرگە له پەرلەمانی کوردستان هه‌مواربكرێته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.