Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 07:09

وەزیری دارایی عێراق بەهۆی کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران دەکەوێتە بەر لێپرسینەوە و هه‌وڵی لابردنی ده‌درێت

کوردستان TV
100%

سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی له‌په‌رله‌مانی  عێراق  رایگه‌یاند  بەهۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و توێژه‌كانی دیكه لە په‌رله‌مان جوڵەیەك دەستیپێكردوە بۆ لابردنی وەزیری دارایی لە پۆستەكەی، چونكە شكستیهێناوە لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران  هه‌روه‌ها وتیشی هەوڵ‌ ده‌ده‌ین  وه‌زیری دارایی بکەوێتە ژێر لێپرسینەوە.

سامر زیبان به‌میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند كه‌  دوای زیارەتی چلەی ئیمام حوسێن  لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی بە هۆی دابین‌نەکردنی مووچەی فەرمانبەران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ ده‌ستپێده‌كات و  چونكه‌ ناوبراو شكستیهێناوە لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەران

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  تەنانەت عەللاوی توانای ئیدارەدانی وەزارەتی دارایی نییە بە رێگەیەكی دروست  بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بكه‌وێته‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌

دوای ماوەی نزیكەی 50 رۆژ بریاره‌ ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق بكات ، پێشووتریش   هەریەكە لە پەرلەمان و حكومەت یەكتری تۆمەتبار دەكرد  بە هۆكاری دروستبونی كێشەی دارایی له‌وڵاتدا


وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.