Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 04:22

ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی شنگال رێکده‌که‌ون

کوردستان TV
100%

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  رایگه‌یاند لەسەر پرسی شنگال و ئیدارەی نوێ لەگەڵ حکوومەتی عێراق گەیشتوونەتە تەفاهووم و ڕێککەوتن و بەم زووانەش جێبەجێی دەکەن. ڕاوێژکارێکی کاروباری ئێزدییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت، لە پەیامی سەرۆکی حکوومەتدا هیوای زۆر دەبینرا و کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشتیوانی جددیی کێشەی شنگال و شنگالییەکانە، ئەمەش خاڵێکی گرنگی ئەم کابینیەیە.

 رۆژی دووشه‌ممه‌ 5 ی 10 ی 2020 مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: شنگال بە بەشێكی دانەبڕاوی کوردستان دەزانین و لەگەڵ حکوومەتی عێراقیش قسەمان کردووە. لە ڕووداوەکانی 2017ـدا بە ڕەزامەندیی خەڵکی شنگال و نەمانەویست ڕووبەڕووی شەڕ ببینەوە، ئیدارەیان کشاندەوە.

شێخ شامۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت، دەربارەی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەت لە پەرلەمانی كوردستان  به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سەرۆکێ حکوومەت، مەسروور بارزانی، لە سەرەتای دەستکردن بە کابینەکەیەوە موکڕە لەسەر چارەسەرکردنی ڕەوشی شنگال و دوێنیش لە پەرلەمان ئاماژەی دا ئەوان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەکردنی کێشەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان و لەگەڵ حکوومەتی عێراق ڕێک کەوتوون.

سەرۆکی حکوومەت ڕایشیگەیاند: بەداخەوە جگە لەوەی حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە هاوکاریی خەڵک شنگال بکات، بووەتە میوانداری خەڵکانی تریش، کە تەنیا و تەنیا نەهامەتی و ناخۆشییان بۆ خەڵکی شنگال هێناوە.

شێخ شامۆ، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتە بۆ کاروباری ئێزدییان و دەشڵێت: لە ڕوانگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کێشەی شنگال دەبێ لەدەست شنگالییەکاندا بێت، ناکرێ هەندێک هێز و گرووپی نایاسایی دەست بەسەر شنگالدا بگرن و خودی شنگالییەکان ببنە قوربانیی ململانێ و ناکۆکییەکانیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دەبێ ئیدارەییک لەسەر ڕازیبوونی زۆرینەی شنگال پێک بهێنرێت، ناکرێ لایەنێک کە خۆی سەپاندووە لە شنگال ئیدارەیەکی ناشەرعی و نایاسایی لەسەر ئێزدییەکان بسەپێنێت، شنگالییەکان کێ هەڵبژێرن ئەو دەبێ ئیدارەی شنگال بکات.

مه‌سرور بارزانی سەرۆکێ حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان وتیشی  بە جینین پلاستخارتمان گووتووە، بڕیاری خەڵکی شنگال لەدەست تەواوی خەڵکی شنگالدایە نەک تەنیا ئەوانەی ئێستا لە شنگالن، بەڵکو زۆرینەیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندان و دەبێ ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.