خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی ئاگریان له دوو باره‌گای حزبی شیعه له شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقار باشووری عێراق به‌ردا.
ئه‌فسه‌رێك له پۆلیسی زیقار رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ئاگریان له باره‌گای رێكخراوی به‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم له شاری ناسڕییه به‌ردا.
ئه‌فسه‌ره‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگره‌كه‌یان كوژانده‌وه و رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه چونكه هه‌ردوو باره‌گاكه له‌وكاته‌دا چۆڵ بوونه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.