Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:31

بەرهەمی ناوخۆیی لە سلێمانی 88% پێداویستی بازاڕ دابین دەکات

کوردستان TV
100%


ئاستی بەروبومی ناوخۆیی لە پارێزگای سلێمانی 88% پێداویستی بازاڕ دابین دەكات و لەو بڕەش بەشێكی هەناردەی پارێزگاكانی تری عێراق دەكرێت, قائیمقامی سلێمانی دەڵێت گرنگی  تەواو بە بەروبومی ناوخۆیی دەدەین.

  ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبونی سەوزەو میوە  لە پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە و رایگەیاند: پاڵپشتی تەواوی جوتیاران دەكەین لەبەبازاركردنی بەرهەمەكانیان و ڕێگری تەواو لەهێنانی بەرهەمی قاچاغ و نایاسایی دەگرین.

رزگار حەمد خدر جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: خۆشبەختانە 88%  ی سەوزەواتی ناوبازارەكانی شاری سلێمانی بەروبومی ناوخۆیەو لەڕێگەی سەرجەم لیژنەكانەوە ڕێگریەكی تەواولە هاوردەكردنی بەرهەمی نایاسایی دەكرێت، بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەجێبەجێكردنی سەرجەم ڕێنماییە خۆپارێزیەكان لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو عەلوەی سلێمانیدا بەتایبەت لەم كاتەدا كەبەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین پێویستە زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.