چوار تۆمەتباری خەڵکی شارەکانی سەرپێڵی زەهاو و ئورمیە لەلایەن دادگای منداڵان و مێرمنداڵانی ئورمیەوە حوکمی پەڕاندنی قامکی دەستیان بە سەردا سەپاوە کە حوکمی دوو کەسیان لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سزای پەڕاندنی پهنجهی دەستی راستی دوو بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و دانیشتووی کەرەج بە ناوەکانی مێهرداد تەیمووری، 30 ساڵ و شەهاب تەیمووری، 35 ساڵ، لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە.
راشیدهگهیهنن ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ئیرەج خەتیبی، رۆژی 6ی كانوونی یهكهمی 2018، به تۆمەتی دزی لە شارۆچکەی مەلارد سەر بە پارێزگای کەرەج دەستبەسەر و مانگی ئابی 2019، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای تاوانەکانی یەکی تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵانی ئورمیە بە تۆمەتی دزی کردن سزای پەڕاندنی چوار پهنجهی دەستی راستیان بە سەردا سەپا.
مانگی خاکەلیوەی ئەمساڵ لقی 24ی دیوانی بەرزی وڵات سزای پەڕاندنی چوار پهنجهی دەستی مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری، وەک خۆی پەسەند کرد و سزای ئیرەج خەتیبی شیاوی هەڵوەشێندراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ئارەش عەلی ئەکبەری، بە تۆمەتی دزی لەلایەن لقی دووەمی دادگای تاوانەکانی یەکی ئورمیە سزای پەڕاندنی چوار پهنجهی دەستی راستی بە سەردا سەپاوە.
ههنگاو دهشڵێت ، ئارەش عەلی ئەکبەری، تەمەن 32 ساڵ و باوکی منداڵێکە کە مانگی ئهیلولی 2019، بە تۆمەتی دزی لە ئورمیە دەستبەسەر و مانگی ئابی 2020، سزای پەڕاندنی چوار پهنجهی دەستی راستی بە سەردا سەپاوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆمافهكانی مرۆڤ لهكۆتایدا رایگهیاندووه كه ئەو تۆمەتبارە لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و دوای سەپاندنی سزاکە و تانەی ناوبراو، دۆسیەکەی بۆ دیوانی بەرزی وڵات بەڕێکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.