Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:11

خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشکی بۆ ساڵی 2020 بە هاوبەشی بەخشرا به‌سێ پزیشک

بەهۆی دۆزینەوەکانیان لە بواری ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر "سی"
کوردستان TV
100%

خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشکی بۆ ساڵی 2020 بەخشرا بە هەریەک لە هارڤی جی یٔەلتەر و مایکڵ هۆتۆن و چارلس یٔێم رایس.

 لیژنەی نۆبڵ لە پەیمانگای کارۆلینسکای پزیشکیی لە ستۆکهۆڵم رایگەیاند، خەڵاتی نۆبڵ لەبواری پزیشکی بۆ ساڵی 2020 بە هاوبەشی بەخشرا بە هەریەک هارڤی جی یٔەلتەر، مایکڵ هۆتۆن و چارلس یٔێم رایس بەهۆی دۆزینەوەکانیان لە بواری ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر "سی".

لیژنەی نۆبڵ گوتی: "یٔەمە یەکەمجارە لە مێژوودا لە یٔێستادا دەتوانرێت چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر "سی" بەردەست بێت، دۆزینەوە پزیشکییەکان بۆ بەدەستهێنانی یٔەم خەڵاتە هۆکاری بنەڕەتییە بۆ حاڵەتەکانی "هەوکردنی جگەری درێژخایەن" و، یٔەگەری یٔەنجامدانی تاقیکردنەوەی خوێن و دەرمانی نوێ کە ژیانی ملیۆنان کەسی رزگار کرد"
ktv

ژیێده‌ر:  Kurdistan CT

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.