Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 06:11

دادگای تاوانه‌کانی نه‌جه‌ف سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ سێ تاوانبار ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، سێ كه‌س كه‌ به‌ كوشتنی موختاری گه‌ڕه‌كی ریساله‌ی دوو له‌ شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق و هاوسه‌ره‌كه‌ی تاوانبار بوون، سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی نه‌جه‌ف له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ موختاری گه‌ڕه‌كی ریساله‌ی دوو له‌ شاری نه‌جه‌ف و هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشتووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌و سێ بكوژه‌ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، دانیان به‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا ناوه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌كانی نه‌جه‌ف كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی سزای عادیلانه‌ بدرێن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ دادگای تاوانه‌كانی نه‌جه‌ف، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و سێ بكوژه‌، ده‌ركردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.