Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:30

له‌جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا 36 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ٣٦ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی‌ ماڵپه‌ری "Worldometer" كه‌‌ زانیارییه‌كانی پشت به‌ ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌ جیهاندا، ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٦ ملیۆن و ٥٢ هه‌زار و ٥٧٣ كه‌س.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ تۆماركردنی حه‌وت ملیۆن و ٧٢٣ هه‌زار و ٧٢١ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی به‌و په‌تا جیهانییه‌ تۆماركردووه‌.

دوای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌م كه‌ زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای كۆرۆنایان تێدایه‌:

''هیندستان شه‌ش ملیۆن و ٧٥٧ هه‌زار و ١٣١ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار و ٩٥٣ حاڵه‌ت، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ٢٣٧ هه‌زار و ٥٠٤ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٨٦٩ هه‌زار و ٨٠٨ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٨٦٥ هه‌زار و ٦٣١ حاڵه‌ت، پێرو ٨٣٢ هه‌زار و ٩٢٩ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٨٢٤ هه‌زار ٤٦٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٩٤ هه‌زار و ٦٠٨ حاڵه‌ت و كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٦٨٣ هه‌زار و ٢٤٢ حاڵه‌ت''.

هه‌روه‌ها له‌ توركیا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٢٧ هه‌زار و ٥٥٧ حاڵه‌ت.

په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی‌ چین سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.