Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:27

پڕۆگرامی ئیبۆ شۆ دەست پێدەکاتەوە

دوای 9 ساڵ دابڕان لە ئاهەنگ و گۆرانیەکانی بە ستایلێکی نوێ دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان
کوردستان TV
100%

دوای 9 ساڵ دابڕان لە ئاهەنگ و گۆرانیەکانی هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیساس بە ستایلێکی نوێ دەگەڕێتەوە سەر شاشەکان و جارێکی تر لە کەناڵی (ستار)ـی تورکی پڕۆگرامی ئیبۆ شۆ پێشکەش دەکاتەوە.

دوزگن بەیاز ڕاوێژکاری هونەری ناوبراو لەم بارەیەوە دەڵێت: ئیبراهیم تاتڵیساس، دوای ئەوەی لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵەوە هێرشی کرایە سەر و بریندار کرا، پڕۆگرامەکەی وەستێندرا بەهۆی خراپی تەندروستی و لە دەستدانی دەست و قاچێکی و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کرا، ئێستاش تەندروستی هونەرمەند بەرەو باشبوون دەڕوات و میدیاکانی تورکیاش بە گرنگیەوە دەڕواننە کار و چالاکیە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەنده و دەیانەوێ بزانن ئیبۆ دوای ئەو هێرشە دەتوانێت جارێکی تر لەبەردەم کامێراکاندا گۆرانی بڵێتەوە یاخود دەنگی وەک جارانە، بۆیە بەمزووانە لەم پڕۆگرامەدا وەڵامی هەموو پڕۆپاگاندەکان دەداتەوه.

ktv

ktv

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.