Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 11:23

موفتییه‌کی داعش له‌ پارێزگای که‌رکوک ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ موفتی به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك سه‌ربه‌ داعش له‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك باكووری عێراق ده‌ستگیركراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی له‌ پۆلیسی فیدرال سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گه‌وره‌ تیرۆریستێكیان له‌ ناحیه‌ی ره‌شاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش، داواكراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ وه‌ك موفتی داعش له‌ به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك - ره‌شاد كاری كردووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌ و چه‌ندینجار پاڵپشتیی لۆجستی پێشكه‌ش به‌ تیرۆریستانی داعش كردووه‌، هه‌روه‌ها  ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوو برا و ئامۆزایه‌كی له‌نێو رێكخراوی داعش دان و خۆشكێكیشی هاوسه‌ری یه‌كێك له‌ ئه‌میره‌كانی داعشه‌ له‌ به‌ناو ویلایه‌تی كه‌ركووك.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.