پزیشكێك ماوه‌ی كه 6 ساڵه له‌كاره‌كه‌ی نه‌ماوه، كه‌چی به‌ساخته‌كردنی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، به‌بڕی زیاتر له ملیۆنێك و 100 هه‌زار دۆلار، مووچه‌ی له‌حكومه‌ت وه‌رگرتووه.
ئه‌و پزیشكه كه له نه‌خۆشخانه‌ی موباره‌ك-ی كوه‌یت كاری ده‌كرد، به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردن و وه‌رگرتنی به‌ناڕه‌وای زیاتر له‌ملیۆنێك و 100 هه‌زار دۆلار وه‌ك مووچه‌ی مانگانه له حكومه‌ت، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی قه‌به‌س-ی كوه‌یتی ئه‌و پزیشكه له‌به‌شی هه‌ناو كاری ده‌كردو له‌ساڵی 2010 ه‌وه له‌كاره‌كه‌یدا نه‌ماوه،به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه تا ساڵی 2016 مووچه‌ی به‌ناڕه‌وا له حكومه‌ت وه‌رگرتووه.
دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پزیشكه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته كردووه‌و وای پیشانداوه كه هێشتا له‌كاركردن به‌رده‌وامه و فێڵی له یه‌كێك له‌به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا كردووه‌و مۆر‌و واژوی به‌رده‌ست كه‌وتووه‌و سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌و هێشتا هه‌ر له‌سه‌ر كاره‌كه‌یه‌تی،ئه‌مه‌ش وایكردووه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا مووچه‌كه‌ی بۆ خه‌رج بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی راستییه‌كه ئاشكراكراوه دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه و دوای گه‌ڕان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پزیشكه ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه له‌به‌رچاوان وون بووه،به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه بۆسه‌ی بۆ دابنێنه‌وه‌و له‌به‌رده‌م ماڵكه‌یدا ده‌ستگیری بكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشی ده‌ركه‌وتوو كه ئه‌و پزیشكه ئاڵووده‌ی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر بووه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.