Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:21

وه‌قفی سوننی له‌ عێراق : له‌ 9ی ئه‌م مانگه‌وه‌ دووباره‌ نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌کاندا ئه‌نجام ده‌د‌رێته‌وه‌

به‌ مه‌رجی پابه‌ندبوون به‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق راگه‌یاند، دووباره‌ نوێژی هه‌ینی كه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێ (COVID-19) له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ڵپه‌سێردرابوو له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه‌ له‌ مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دیوانی وه‌قفی سوننی له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌زامه‌ندییان نیشانداوه‌ كه‌ به‌ مه‌رجی پابه‌ندبوون به‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووباره‌ نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كاندا ئه‌نجام بدرێته‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، بڕیاردراوه‌ له‌ نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌، دووباره‌ نوێژی هه‌ینی له‌ مزگه‌وته‌كاندا له‌ عێراق ئه‌نجام بدرێته‌وه‌.

له‌ مانگی ئاداری رابردوو، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدانی نوێژی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق هه‌ڵپه‌سێردرابوو.

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ به‌پێی دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا 387 هه‌زار و 121 كه‌س له‌ عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 531 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 316 هه‌زار و 371ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.