Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:24

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاسپێردرا خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵ

کوردستان TV
#7
100%

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە . بۆ ئەم مەبەستەش ، ئەنجومەنی وەزیران ، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد،ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر.

پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە ( 2) ی ساڵی 2020  خستەڕوو، کە تێیدا  بڕیارو پەیڕەو ڕێنمایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە ڕوونکراونەتەوە  ، لە گەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت،  بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی  جێبەجێکردنی بەشەکانی تری یاسای چاکسازی ، لە لایەن وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ، لە ئایندەیەکی نزیکدا ، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات هەروەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاپۆرتی خۆیدا لە بەردەم پەرلەمان ، ئاماژەی پێدابوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.