Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:41

عێراق.. 3413 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3923 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوه‌.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7/10/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 3 هەزار923 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە .

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووه‌، 3413 کەسیش چاکبوونەتەوە.

له‌م ماوه‌یه‌دا 73 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە .

له‌ ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا‌ دوایین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 391044 ، كۆی گشتی چاكبووه‌كان كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌راندووه‌ 319784 واتا له‌ سه‌دا 81.8 رێژىی چاكبووه‌كانه‌ و كۆی گشتی گیان له‌ ده‌ستدانیش گه‌یشته‌ 9604.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.