هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی دوو كەسیان لەسەر خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتییەك دەستگیركرد.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه، لەسەر دۆسیەی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی و وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییەك مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی رزگاری دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
دوای ئەوەی سكاڵاكارێكی نەوجەوان سكاڵای لەدژی ئەكاونتێكی سناپ چات تۆماركرد كە هەرەشەی لێدەكات و پارەی لێوەرگرتووە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە دوو تۆمەتبار لەسەر دۆسیەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە لە سكاڵاكاریان وەرگرتبوو .
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار :
ش ،س ، ع لەدایكبووی 2005
د ، ك ، ع لەدایكبووی 2001
بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.