به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له دوای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پلانی بیست ، بیستی راگه‌یاند.
سامان عاره‌ب به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له دوای ده‌ست به‌كار بوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه پڵانی بیست بیست راگه‌یێندرا كه ئه‌و پلانه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌و دوا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئارسته‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی بكات بۆ ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه‌ی كه ئه‌نجام ده‌درێت.
عاره‌ب گوتیشی: به خۆشبه‌ختیه‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان هه‌زار و په‌نجاو پێنج پڕۆژه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه زۆرینه‌یان له سنوری پارێزگای هه‌ولێره هه‌یه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند له ئێستادا ئێمه پلانمان خستۆته به‌رده‌می وه‌به‌رهێنه‌ران و زۆرێك له وه‌به‌رهێنه‌ران پڕۆپۆزه‌لیان پێشكه‌ش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی: له‌م پرۆژه‌یه ته‌واوی ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به زووترین كاتدا مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرن و ده‌ست به كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن، خزمه‌ته‌كانیان بخه‌نه ده‌ست هاووڵاتیانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.