Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 08:25

شێخ سالاری حەفید کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
#7
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020/10/7 شێخ سالار حه‌فید، كۆچی دوایی كرد.

مەحمود حەفیدزادە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردتەوە، نووسیوویه‌تی: بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ سالاری حەفید ڕادەگەیەنین ڕازین بە فەرمانی خودای میهرەبان لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی بۆ نیشتیمان و بەخاک سپاردنی خوای گەورە بە ڕەحمی خۆی بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری خزمان و دۆستان و هەموان بدات.

شێخ سالاری حەفید بەنەخۆشی لەوڵاتی توركیا كۆچی دوایی كردو كەسوكارەكەشی ئامادەكاری بۆ گەڕانەوەی تەرمەكەی دەكەن بۆ سلێمانی و بەخاكسپاردنی.

كۆچكردوو له‌ ساڵی 1948 لەدایکبووە و ئامۆزای‌ ئامۆزای مەلیک مەحمودە و یەکێک بووه‌ لەو کەسایەتییانەی سەرگەرمی زیندوکردنەوەی مێژووی ولایەتی موسڵ و مافەکانی کورد بووە و سەرپەرشتیاری مەزارگەی كاك ئەحمەدی شێخ و مەلیك مەحمود بوو لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.