Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 14:28

زیاتر له‌ سێ ملیار دینار به‌سه‌ر خێزانه‌ که‌مده‌رامه‌ته‌کانی دهۆک دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

لە سەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان یارمەتی 35 هەزار خێزانی کەم دەرامەت دەکرێت.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 7ی‌ 10ی 2020، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بڕی 3 ملیارد و پێنجسەت ملیۆن دینار بە سەر 35 هەزار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی پارێزگای دهۆک دابەش دەکرێت.

عەلی تەتەر پارێزگای‌ دهۆك گوتیشی: 78 هەزار سەبەتەی خۆراكی لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی پارێزگاكەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت،  بۆ هەر خێزانێكیش بڕی 50 كیلۆ برنجی لەگەڵدایە، عەلی تەتەر پارێزگای‌ دهۆك له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: پرۆژەکانی خزمەتگوزاری له‌ پارێزگای دهۆك بە چڕی چاوەدێری دەکرێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی شاره‌كه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.