Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:41

ماوەی دانەوەی قەرزی کشتوکاڵی درێژکرایەوە

کوردستان TV
#7 #8
100%

وەزیری كشتوكاڵ‌ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: ماوەی دانەوەی قەرزی كشتوكاڵی درێژكراوەتەوە‌و ئەو جووتیارانەی پێشینەی كشتوكاڵییان وەرگرتووە، لەسەدا 40 بۆ لەسەدا 60ی قیستەكانیان  بۆ كەمكراوەتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ‌ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ ئەو جوتیارانەی كە پێشینەی كشتوكاڵیان وەرگرتبوو، دوای پێشنیارمان بە درێژكردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قەرزی كشتوكاڵی، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەكەی پەسندكرد و وەزارەتی دارایی و ئابووریش ئاگاداری كردینەوە لەسەر كەوتنە بواری جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لە پێشنیارەكە داوامان كردبوو كە بەم شێوەیەی خوارەوە ماوەکە درێژ بکرێتەوە، پێشنیارەکە وەک خۆیی پەسندکرا.

یەكەم_ پێشینەی (80 ملیۆن دیناری) رێژەی (40%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
دووەم_ پێشینەی (150 ملیۆن دیناری) رێژەی (50%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.
سێ یەم_ پێشینەی (500 ملیۆن دیناری) رێژەی (60%)لەبری دانەوەی ساڵانە كەمكرایەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.