Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:52

قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەری تاران راده‌گه‌یه‌ندرێت

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران  بریاردراوه‌ قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەر شار راده‌گه‌یه‌ندرێت.  

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ بەپێی دواین ئامار و داتاكانی تایبەت بە ژمارەی توشبووان و حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی توشبوونیان ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەگشتی و لەشاری تاران بە تایبەت بەردەوام ڕوو لە هەڵكشانە.

لەو چوارچێوەیەشدا لێپرسراوانی تاران بڕیارانداوه‌ لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، كەرەنتینەی گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرانسەری  تاران رابگەیەندرێت و داواش لە هاووڵاتیانی شارە كرا پابەندی رێنمایی ته‌ندروستیه‌كان و رێكارەكان ببن.

به‌پێی راپۆرته‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئێران، له‌ هه‌ر چه‌ند خوله‌كێكدا، یه‌ك هاووڵاتی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.