Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:52

خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا بۆ ساڵی 2020 بەخشرا بە دوو زانای فەڕەنسی و ئەمریکی

رۆڵیان هەبوو لە گەیشتن بە چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری کیمیا بۆ ساڵی 2020 بە هاوبەشی بەخشرا بە خاتوونی زانای فەڕەنسی ئیمانوێل چارپێنتیر و جێنیفەرئەی دۆدنای ئەمریکی، بەهۆی ئەنجامدانی تۆژینەوەی پەرەپێدانی رێگاچارەکانی رزگارکردنی جیناتەکان.

ئەم راگەیاندنە دوای بڕیاری لیژنەی ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانستەکان هات کە رایگەیاند: "رۆڵەکانی ئەم دوو زانا رێگەی دا بۆ ئەوەی تۆژەران بتوانن DNA ئاژەڵ و رووەک و گیانەوەرە وردەکان بە وردییەکی زۆر بەرز بگۆڕن". لیژنەکە ئەوەشی زیاد کرد: "ئەو تەکنەلۆجیایەی کە ئەم دوو زانا پەرەیان پێدا کاریگەری شۆڕشگێڕانەی هەیە لەسەر زانستەکانی ژیان و، رۆڵیان هەبوو لە گەیشتن بە چارەسەری نوێ بۆ شێرپەنجە، رەنگە خەونی گەیشتن بە چارەسەری نەخۆشییە بۆماوەکان بکاتە راستەقینە".

ktv

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.