Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:24

له‌ رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستداو حەوتی دیکەش برینداربوون

کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای جەژنیکان زرارەتی رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەوهۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون.

فازل حاجی وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر رایگه‌یاند: کاتژمێر6ی سەر لەئێوارەی ئەمرۆ لەسەر رێگای جەژنیکان زرارەتی کەرێگایەکی تاکسایدی دووئاراستەیە پێکدادانێک روویدا لەنێوان  سێ ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی بی ئێم ی تایبەت و پیکابێکی دەبل و تاکسیەک، لەئەنجامی رووداوەکەش کەسێک گیانی لە دەستداو حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ برینداربوون، لەگەڵ زیانێکی زۆری مادی کە بەر ئوتومبێلەکان کەوت.

وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر گوتیشی: هۆکاریش بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە هەوڵێکی تێپەراندنی هەڵە بووه‌ کە لەلایەن شوفێری بی ئێم ی تایبەت ئەنجام درابوو کە ئەو هەوڵە هەڵەیەش وایکرد بی ئێم بەتەواوی نەتوانێت بگەرێتەوە سایدی خۆی  بۆیە خۆی کێشابوو بەتاکسی کە لەبەرامبەری دەهات وەریگێرابوو وە لەدواییش خۆی کێشابوو بەپیکا دەبل کە لەسایدەکەی خۆی بوو.

بۆیە ئێمە رێنمایی شوفێرانی بەرێزمان دەکەین کەوا بەر لەئەنجامدانی مانۆری تێپەڕاندن بەتایبەتی لەشەقامە تاکسایدە دوو ئاراستەکان بۆ هەمیشە سەیری سایدی بەرامبەر بکەن  ئەگەر ئۆتۆمبێلی هاتوو هەبوو نزیک بوو مانۆڕەکە ئەنجام نەدەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.