نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له راگهیهنراوێكدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکات كه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراوی بنەماڵەی شێخ مەحموودی نەمر و سلێمانی، خولێخۆشبوو شێخ سالاری حەفیدمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی حەفید زادە دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە کەسوکار و خزمان و بنەماڵە بەڕێزەکەی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.