Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 16:50

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕه‌تیده‌کاته‌وه‌ پێداویستییه‌کانی پزیشکی به‌ شێوه‌یه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش کرابن

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوكاریی و پێداویستییه‌كانی پزیشكی به‌ شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش كرابن.

ئاسۆ حه‌وێزی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند: هۆكاری زیادبوونی رێژه‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوكاریی و پێداویستییه‌كانی پزیشكی به‌ شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ دابه‌ش كرابن.

دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی گوتیشی: شتێك هه‌یه‌ بڵێم نیشارینه‌وه‌ به‌راستی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وایكرد رێژه‌ی تووشبووان به‌ كۆرۆنا زیاد بێت، ئێستا ئێمه‌ كه‌ سه‌یر ده‌كه‌ین زۆربه‌ی شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ به‌راستیش هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نیین، ئه‌مه‌ش هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌، په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش هۆكاری سه‌ره‌كین، هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیه‌ با كه‌س نه‌ڵێت مه‌ترسی نییه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌موومان هه‌یه‌، له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان رێژه‌كه‌ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات، ئه‌ركی سه‌ره‌كی هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

حه‌وێزی گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌ست به‌ به‌رپرسیارییت ده‌كه‌ن كاری باشیان ئه‌نجامداوه‌ بۆ رێگری له‌م په‌تایه‌، ده‌بێت هاووڵاتیانیش پابه‌ند بن.  

دكتۆر ئاسۆ حه‌وێزی راشیگه‌یاند: له‌ هیچ شوێنێكی دونیا به‌م شێوه‌یه‌ ژیان ئاسایی نه‌بۆته‌وه‌، مه‌ترسی كۆرۆنا هه‌ر ماوه‌.

حه‌وێزی گوتیشی: رێژی مردنیش به‌م ڤایرۆسه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه ‌كه‌ ئێستا هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن كه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌ حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌چن، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ رێژه‌ی تووشبووان و رێژه‌ی مردن زیادبكات.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.