بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی گیان لەدەستدانی13 كه‌سی دیكه‌ی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند
د. یاد نەقشبەندی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری توشبووان و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆس كۆرۆنا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند
گوته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایدهگهێنێت كه دوێنێ چوارشه‌ممه 39 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كراون
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له‌ئێستادا 201 تووشبووی كۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت بهكۆرۆنان و 176 كه‌سیش له‌ژێر ئۆكسجیندایه
ده‌شڵێت 16 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران و 13 كه‌سیش به‌په‌تاكه گیانی له‌ده‌ستداوه
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.