د. سامان بهرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لێدوانی هەڵە، سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان، دژایەتیکردنی ڕێنماییەکان و ڕەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بووە لهشارهكانی ههرێمی كوردستان
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە زۆرترین ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا لە هەولێرو زۆرترین ژمارەی مردن بە ڤایرۆسەكە لە سلێمانین.
دهشڵێت دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.
وهزیری تهندروستی ههرێمی كوردستان ئاماژه بهوهش دهكات كه هەموو دەرمان و پێداویستیەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە بۆ هەرێم دابین بکرێت ڕاستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و ڕاستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان ڕەوان دەکرێت.
ههروهها راشیدهگهێنێت وەزارەتی دارایی بودجە و خەرجیەکانی فریاگوزاری کۆڕۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و ڕێژە جێگیرەکانی دارایی دابەش کردوە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%.
د. سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی دهشڵێت لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاوڵاتیان و دژایەتیکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و ڕەتکردنەوەی بونی کۆڕۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبونەوەی ڕێژەی مردنە بەم نەخۆشیە، دواکەوتنی چون بۆ نەخۆشخانە تا ڕادەی خراپبونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆڕۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات.
لهكۆتاییدا رایدهگهێنێت لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتو یان گومانلێکراو دادەنرێت، بۆیە دەتوانیت بە بە دانانی ماسک بەگونجاوی و دورکەوتنەوەی نزیکەی دو مەتر خۆتان و دەوروبەرتان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.