له‌سه‌ر داوای قائیمقامی سلێمانی و سه‌ندیكای كارمه‌ندانه ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و نۆرینگه‌كانی ددان و تاقیگه و گیا ده‌رمانییه‌كان ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی به‌شه پزیشكییه‌كان ده‌خه‌نه سه‌ركار.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و لیژنه هاوبه‌شه‌كان كاری نۆرینگه‌كان و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و ته‌ئكید له ته‌نسیقی نێوان هه‌موولایه‌ك كرایه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی كه‌رتی ته‌ندروستی له سلێمانی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌وردی باسی له هه‌وڵه‌كانیان كرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری نۆرینگه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی ددان و تاقیگه‌كان و چاره‌سه‌ره گیاییه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كاریان كردووه بۆ دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی به‌شه ته‌ندروستییه‌كان.
ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستییه و له ئاینده‌دا دووه‌م لیژنه‌ی ته‌ندروستی دروست ده‌كه‌ین تایبه‌ت به نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان و تاقیگه و نۆرینگه پزیشكییه‌كان. وتیشی ئامانجی ئێمه به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی كه‌رتی ته‌ندروستیی و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆمانه به‌كه‌مترین تێچووی ماددی له‌سه‌ر هاوڵاتیان.
له كۆتاییدا ته‌ئكید له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی قائیمقامیه‌ت و به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌ندیكاكان كرایه‌وه له پێناو رێگرتن كاركردنی كه‌سانی نه‌شاره‌زا و بێ مۆڵه‌ت له بواری ته‌ندروستیدا، هاوكات جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر رێگرتن و سزادانی ئه‌و كه‌س و نۆرینگانه‌ی مامه‌ڵه به ده‌رمانی كوالێتی نزمه‌وه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.