Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 10:32

کچێکی ته‌مه‌ن 16ساڵ بۆ ماوه‌ی رۆژێک بوو به‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت

کوردستان TV
100%

كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵا بۆ ماوه‌ی رۆژێك ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیله‌نداو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش پشوویه‌كی كورت وه‌رده‌گرێت.

له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی جیهانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رێكخراوی پلان ئینته‌رناشیونال-ی خێرخوازی بۆ مافه‌كانی منداڵ، سانا مارین،سه‌رۆك وه‌زیرانی فیله‌ندا پشوویه‌كی وه‌رگرت و ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی رۆژێك راده‌ستی ئاڤا مۆرتۆ –ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ كرد.

11

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ناونراوه‌( ئێرلز تیك ئۆڤه‌ر) و ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشارییه‌ له‌هه‌مبه‌ر گێچه‌ڵكردن به‌ كچان له‌ رێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ و هاندانیان بۆ ئه‌وه‌ی توانای خۆیان له‌بواری ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربهێنن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.