وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بلاوی كردهوه كه لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە لیژنەی بەفرزۆن بەڕێوەچوو كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی دەوروبەری قەڵای هەولێر كرا بەمەبەستی نەخشەسازیی گەڕەکەکانی تەعجیل، عەرەبان، خانەقا، کە کەوتوونەتە ناوچەی بەفرزۆن بۆ ئەوەی بە نەخشەسازی و دیزاینێک كە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی شوێنەكە بگونجێت، بخرێنە چوارچێوەی بەرنامەی کاری داهاتووەوە.
راشیدهگهیهنن لە سەرەتادا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، تیشکی خستە سەر چواردەوری قەڵای هەولێر، بە تایبەت گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەبان، خانەقا) کە کەوتوونەتە ناوچەی بەفرزۆن بۆ ئەوەی دیزاینێک كە لەگەڵ تایبەتمەندییە مێژووییەكەی ناوچەكە بگونجێت، بخرێنە چوارچێوەی بەرنامەی کاری داهاتووەوە، ڕایگەیاند: بۆ ئەم كارە پێویستە سوود لە کەسانی شارەزا و ئەندازیاران و پسپۆڕانی بواری میژوویی و بیناسازیی وەربگیرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر پاراستنی لایەنە مێژوویی و شارستانێتییەكەی ئەو چەند گەڕەكە كۆنەی هەولێر كە وەك میراتێكی دێرینی ئەو شارەن و پێویستە بپارێزرێن و لەكاتی نەخشەسازیدا دەبێت رەچاوی رەهەندە مێژوویی و شارستانێتییەكەیان بكرێت بە شێوەیەك تایبەتمەندییە مێژووییەكەیان بمێنێتەوە.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهدا هاتووه كهدواتر پارێزگاری هەولێر، تیشک خستە سەر ئەو شوێنانەی دەکەوێتە ناوچەکە و دووپاتی کردهوه دەبێت بەپێی نەخشە و دیزاینێك كە لەگەڵ سیمای قەڵای هەولێر و مێژووی شاری هەولێر، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بکرێت. پاشان ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە پێشنیازی پێکهێنانی فەرمانگەیەکی تایبەت لە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ كرا بۆ پیداچوونەوە بە نەخشەی گەڕەکەکانی تەعجیل، عەرەبان، خانەقا و ماستەرپلان و ئەو نەخشەسازییەی بۆ گەڕەکەكان و ناوچەی بەفرزۆن کراوە.
دارشتنهوهی ههواڵ- شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.