Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:22

112 کەسی دیکە لەکوردستانی سوریا تووشی کۆرۆنا بوون

کوردستان TV
100%


دەستەی تەندروستی لەكوردستانی سوریا رایده‌گه‌ێنێت 112 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ده‌سته‌ی ته‌ندروستی له‌كوردستانی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌باكوور و رۆژهه‌ڵاتدا  112 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون


ده‌سته‌ی ته‌ندروستی كوردستانی سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 14 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌  و كه‌سێكیش له‌شاری حه‌سه‌كه‌ به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌


له‌سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كوردستانی سوریا تا ئێستاكه‌ 2 هه‌زار و 158 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، له‌وژماره‌یه‌شدا 530 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 74 كه‌سیش به‌په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.