Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:28

(سیر و کۆڕۆنا) گەڕانەوە بەرەو سروشت

خوێن لە مەین دەپارێزێ
کوردستان TV
100%

سيربۆ ئەمڕۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زۆر پێویستە بە تایبەتی بۆ بەهێزكردنی بەرگری لەش و هەناسە تەنگی و نەهێشتنی خوێن مەین.

بۆیە وا باشە هەموومان هەوڵبدەین ڕۆژانە ٤ گرام واتە ١ تا ٢ دانە سیر بەیانی و ئێوارە بخۆین بە شێوەی حەب لە ناوەڕاست كەرتی بكە وەك حەب قووتی بدە لەگەڵ ١ كەوچگ هەنگوین و نیو كەوچكە چا رەشكە و ٤ پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆ, یان شەوان ١ دنك كەرت بكە لەگەڵ ١ كەوچك زەیتی زەیتون قووتبدە, بۆ نەهێشتنی بۆنی ناو دەم ٢ دنك هێل یان قرنفل (مێخەك) لەناو دەمت دابنێ ڕۆژانە ٣ جار .

سوودەكانی سیر:- - بەهێزكەری بەرگری لەشە. - بە سوودە بۆ تەنگە نەفەسی‌و هەناسە توندی بەتایبەتی بۆ ئەمڕۆ. - یەكێكە لە باشترین دژە‌ڤایرۆس و بەكتریا و كەڕووەكانە. - خوێن لە مەین دەپارێزێ. - لەناوبەری كرمی‌گەدەو ڕیخۆڵەیە. - ئارەزوی‌سێكس زیاد دەكات. - ڕیخۆڵە لە هەوكردن دەپارێزێ. - تۆشك و كڕێشی سەر پاك دەكاتەوە. - هەرسی‌خواردن لە گەدەدا ئاسان دەكات. - دەمارە گرژەكان خاو دەكاتەوە. - بەرزی فشاری خوێن دادەبەزێنێت هەروەها كۆلیسترۆل دادەبەزێنێت بەمەش لە نەخۆشیەكانی دڵ و جەڵتە دەمان پارێزێت. -خوێن لە ماددە ژەهراویەكان پاك دەكاتەوە. -ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و كۆلۆن كەم دەكاتەوە. -یارمەتی جوانی و گەنجی پێست دەدات. تێبینی ئەمانەی خوارەوە باش نیە بیخۆن:- - ئافرەتی دووگیان و منداڵ. - ئەوانەی كێشەی گەدە و ڕیخۆڵە و كۆڵۆنیان هەیە. - ئەوانەی پاڵەپەستۆی خوێنیان دادەبەزێت -ئەوانەی كێشەی خوێنیان هەیە وەك شلبوونەوەی خوێن. - ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.