Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:36

پرۆژەیەکی کارەبا له‌دوکان جێبەجێدەکرێت

کوردستان TV
100%


 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با  بەبڕی 174.210.750 تەنها سەدو حەفتاوچوار ملیۆن و دووسەدو دە هەزارو حەوت سەدو پەنجا دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەقەزای دوكان جێبەجێدەكرێت.

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیه‌كه‌مان  كه بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت كە بریتیە لەگەیاندنی كارەبای پەستان بەرز بۆ گوندی یاخیان لەناحیەی بنگردی قەزای دوكان.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیایه‌كه‌وه‌ جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.