Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:55

ئه‌شواق جاف : هه‌رێمی کوردستان نموونه‌یه‌کی دیاری سه‌رکه‌وتنی له‌ حوکمڕانی پێشکه‌ش کردووه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ و حوكمڕانی بێ پێچ و په‌نا و ڕاستگۆیانه‌ بێ شك ده‌ره‌نجامێكی باشی ده‌بێت .

ئه‌شواق جاف گوتیشی: سه‌باره‌ت به‌ شێوازو ئه‌دای به‌ڕێوه‌بردن له‌ هه‌رێمی كوردستان و كاری حوكمڕانی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو تا به‌ ئه‌مڕۆ ده‌گات به‌ شێوازێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ تێكرای پڕۆسه‌  ئیدارییه‌كان به‌ڕێوه‌ چوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌ڕله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌ خاوه‌ن پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی بووه‌، بۆیه‌ توانیویه‌تی له‌ حوكمڕانی دا نمونه‌یه‌كی باش و سه‌ركه‌وتوو نیشان بدات ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌راوورد ناكرێت ، چونكه‌ به‌ چاو ده‌بینیرێت عێراق له‌و لایه‌ندا گه‌یشتۆته‌ چ قۆناغێك بۆیه‌ ده‌كرێت ئێمه‌ كه‌ باشین، به‌ڵام باشتریش بین .

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:  پڕۆسه‌ی چاكسازی كه‌ حاڵی حازر كاری جددی بۆ ده‌كرێت، من پێم وایه‌ له‌ گه‌ڵ به‌ جێ گه‌یاندنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌، زۆر شتی تر گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و باش ده‌بێته‌ باشترین .
ئه‌شواق جاف له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان تی ڤی گوتی: له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مان به‌شدار بوون و زیاتر له‌ 10 كاتژمێر گفتوگۆیان كرد، بینیم زۆر به‌ ڕوونی و شه‌فافانه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كان به‌ بێ دوو دڵی و به‌ به‌ڵگه‌ی مه‌لموسه‌وه‌ وه‌رگیران ، كه‌واته‌ ئه‌م جۆره‌ ئه‌داو كارانه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ سیاسه‌تی حوكم كردن دیموكراتیانه‌یه‌و ئازادیه‌كی ته‌واو له‌ واقیع دا بوونی هه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها ئه‌شواق جاف سه‌باره‌ت به‌ عێراق و ناوچه‌كانی خواروو و شێوازی ئیداره‌ كردن ده‌ڵێت: من پێم وایه‌ ململانێ سیاسییه‌كان له‌ عێراق به‌ ئاسانی كۆتاییان نایه‌ت، له‌و نێوه‌نده‌ش دا ته‌نها هاووڵاتی زه‌ره‌ر مه‌ند بووه‌و ده‌ش بێت ، بۆیه‌‌ش پڕۆسه‌كه‌ له‌ عێراق پڕۆسه‌یه‌كی سست و لاوازه‌و له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ كردن و سه‌ركه‌وتن زۆرن ، بیریشمان نه‌چێت ئێستا عێراق وورده‌ وورده‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆیه‌ گرفته‌كان و ململانێكان ڕوو له‌ زیاد بوون ده‌كه‌ن، هاوكات ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ش ده‌ره‌نجامی خراپی بۆ خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت و ئه‌وان له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن .
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.