لە سەرانسەری جیھاندا، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ٣٦ ملیۆن و ٤٠١ هەزاری تێپەڕاند.
لە سەرانسەری جیھاندا، ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ٣٦ ملیۆن و ٤٠١ هەزاری تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤایرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٣٦ ملیۆن و ٤٠١ هەزار و ٥٨٣ كه‌س و یەک ملیۆن و ٦٠ هەزار و ٥٦٧ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی حەوت ملیۆن و ٧٧٦ هه‌زار و ٢٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە و ٢١٦ هەزار و ٧٨٤ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.