سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكیان ئاراسته‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر كردووه‌و داوا ده‌كه‌ن كه‌ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر ماتۆڕسكیلێك دا بگیرێت كه به‌بێ تابلۆ‌و بێ مۆله‌ت به شه‌قامه‌كاندا بڕوات.
فازڵ حاجی،وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوتهوه كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكیان ئاراسته‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر كردووه‌و داوا ده‌كه‌ن كه‌ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر ماتۆڕسكیلێك دا بگیرێت كه به‌بێ تابلۆ‌و بێ مۆله‌ت به شه‌قامه‌كاندا بڕوات .
هه‌روه‌ها وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: تكا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌لێخوڕینی ماتۆرَسكیلی نایاسایی و كڕینی،چونكه له‌حاڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی، نادرێته‌وه به‌خاوه‌نه‌كه‌ی و زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.