Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 12:36

سەتا نەوەت و نۆی کێشەکانت کێشە نین

نەوەت لە سەتای کێشەکانت، بەدەستی خۆت چارەسەریان دەکەیت
کوردستان TV
100%

ئۆشۆ دەڵێت کێشەکانمان سێ جۆرن:
یەکەمیان ئەو کێشانەن کە خۆت دەیان خۆڵقێنیت، ئەم جۆرەیان نەوەت لە سەتی کێشەکانت پێکدێنن، ئەمانە ئەو کێشانەن کە خۆت دروستیان دەکەیت، تۆ دەڵێیت من ئەم کێشانەم ناوێت، بەڵام هەر خۆشت دروستیان دەکەیت. ئەگەر بەئاگایی و تێڕامانەوە بڕوانیتە ئەم جۆرەیان، نەوەت لەسەتای کێشەکانت نامێنن. چونکە هەر خۆت چیدی بە دەستی خۆت نایان خوڵقێنێت.

جۆری دووەمی کێشەکانت لە سەتا نۆی کێشەکانت پێکدێنن، ئەویش ئەو کێشانەن کە خۆت نایان خوڵقێنیت، ئەم کیشانە کەسانی تر دروستی دەکەن، هەندێکیان بە تێڕامان چارەسەر دەکرێن، هەندێکێانت بە هیچ جۆرێک پێ چارەسەر ناکرێت. چونکە تۆ دروستت نەکردوون، بۆ نموونە دڵت لە ژنەکەت پیسە، ئەوەیان بە دەستی خۆتە و دەتوانیت چارەسەری بکەیت، بەوەی لە میانەی تێڕامانەوە، چیدی دڵی لێ پیس نەکەیت، بەڵام ئەگەر ژنەکەت دڵی لە تۆ پیس بێت، ئەویانت بە تێڕامان پێ چارەسەر ناکرێت. لە ڕاستیدا ئەوەیان کێشەی تۆ نێیە، تۆ دەتوانیت کێشەکەی خۆت چارەسەر بکەیت بەوەی کە بڕێار بدەیت چی دی دل لە ژنەکەت پیس نەکەیت. بەڵام مەسەلەی ئەوەی کە ژنەکەت دڵی لە تۆ پیسە، ئەویان تەواو کێشەی خۆیەتی. ئەو خۆی ئازار دەچێژێت، تۆ بەرپرسیار نیت. کەواتە کێشەی تۆ نییە. سەرەڕای ئەوە دەتوانیت جوان بژیت، بەختەوەر بژیت. هەر ئەوەندەی لەو ڕاستییە بگەیت کە ئەو کێشەیە پێوەندی بە تۆوە نییە، ئیدی ڕزگارت دەبێت لێی.
واتە نەوەت لە سەتای کێشەکانت، بەدەستی خۆت چارەسەریان دەکەیت، ئەمجا نۆ لە سەتای کێشەکان بە تۆ چارەسەر ناکرێن، بەڵام ئەمیان بە هیچ جۆرێک کێشەی تۆ نین.
تەنیا لە سەتا یەکی کێشەکان دەمێنێتەوە، ئەویشیان پێوەندی نە بە تۆوە هەیە، نە بە کەسێکی دیکەوە. ئەم یەک لە سەتای کێشەکە بەشێکە لە بوونمان. بۆ نموونە کیشەی مردن، کە نە تۆ، نە کەسێکی تر دروستی کردووە، کەواتە سەتا نەوەت نۆی کیشەکانت لە بنەڕەتدا کێشە نێن، ئەو سەتا یەکەیش کە کێشەی بوونە، دەتوانین بڵێین خۆی لە خۆیدا کێشە نییە، بەلکوو نهێنی بوونە.
How Can Meditation Solve Life Problems or Prevent Wars? bt Osho
وەرگێڕانی د.فازل جاف

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.